نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی شێخی هۆزی شه‌مه‌ری كرد له سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، “هینری هێكته‌ر” نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی “مانیع حه‌میدی ده‌هام”ی شێخی شه‌مه‌ری عه‌ربی كرد، له گوندی “ته‌ل عه‌لۆ” له گونده‌واری قامیشلۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
“موحسین جه‌ناع” سه‌رۆكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سه‌نادید به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دوێنی یه‌ك شه‌ممه، هینری هێكته‌ری نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانیمانی كرد‌و، مانع حه‌میدی ده‌هام و به‌نده‌رو یاوه‌ری بڕای له پێشوزایدا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆكان تایبه‌ت بوون به دوایین گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، نێردراوه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا باسی له ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ی كرد، هانی هه‌مووانی دا بۆ كاری هاوبه‌ش له نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
جه‌ناع وتیشی، له كۆتایی دانشتنه‌كه‌دا نێردراوه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه به نیازه له داهاتوودا جارێكی دیكه سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات.
هۆزی عه‌ره‌بی شه‌مه‌ر، هۆزێكی گه‌وره‌یه‌و له چه‌ندین وڵات و وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاوبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هێزێكی سه‌ربازییان هه‌یه به ناوی “سه‌نادید”و به‌شێكن له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، به‌شدارییان كردووه له چه‌ندین شه‌ر دژ به رێكخراوی داعش.