ئۆپۆزسیۆنی توركیا له‌سه‌ر یاداشتێكی هاوبه‌ش رێكده‌كه‌ون كه گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له خۆده‌گرێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، شه‌ش پارته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یاداشتێكی هاوبه‌شیان راگه‌یاند، بۆ گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا‌و گه‌رانه‌وه بۆ سستمی په‌رله‌مانی، گه‌ر سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بهێنن.
به گوێره‌ی یاداشته‌كه كه هه‌زار هه‌موار له خۆده‌گرێت، چه‌ند برگه‌یه‌گی تایبه‌تن به په‌نابه‌رانی سوریا، ئۆپۆزسیۆن به‌ڵینی داوه به جێبه‌جێكردنی، گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له مانگی ئایاری داهاتوو سازبكرێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی (SÖZCÜ) توركیا، ئۆپۆزسیۆن به نیازه چاوخشاندنه‌وه بكات به رێككه‌وتننامه‌ی “رازیبوون به گێرانه‌وه” كه له ساڵی 2014 دا مۆركراوه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی 18 ئازاری ساڵی 2016، كه ئه‌نقه‌ره له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپای مۆری كردبوو، سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، یاداشته‌كه ئاماژه‌ی به گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و سورییانه كردووه كه له ژێر سایه‌ی پاراستنی كاتین بۆ وڵاته‌كه‌یان به زووترین كات به‌پێی یاسای ناوخۆی توركیا‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر شه‌ش پارته‌كه‌ی ئۆپزسیۆنی توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی و ناونانی پێنج جێگر بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌و شه‌ش پارته، ته‌نها پارتی گه‌ڵانی دیموكرات، HDP نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی دیاری نه‌كرد.
ئه‌و شه‌ش پارته‌ی ئۆپۆزسیۆن له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكی توركیا دیاری نه‌كرد وه‌كو پێشتر به‌ڵێنیان دابوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌مال كیلیچدار ئۆغلۆ له هه‌موویان چانسی زیاتر بۆ خۆ كاندیدكردن.
پێشتر پارتی داد‌و گه‌شه پێدانی حوكمران، كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاندبوو، جارێكی دیكه‌ی متمانه‌ی خۆی دایه‌وه به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئێستای توركیا.
به پێی راپۆرته‌كانی میدیاكان و راپرسی ناوه‌نده‌كانی لێكوڵینه‌وه‌ی توركیا، ئاستی جه‌ماوه‌رێتی ئه‌ردۆغانی پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وهش هه‌یه رووبه‌رووی شكست ببێته‌وه، به هۆی سیاسته‌كانی كه بۆنه‌ته مایه‌ی ناره‌زایه‌تی هاوڵاتیانی توركیا.