كرملین: پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی له بۆریس جۆنسۆن نه‌كردووه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، دیمیتری بیسكۆف وته‌بێژی كریملین تۆمه‌ته‌كانی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای ره‌تكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشی موشه‌كی لێكردبێت.
بیسكۆف له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رێز جۆنسۆن باسی كردبوو راسته نه‌بوو، زۆر به وردیش، ئه‌و درۆی كردبوو.
فلیمێكی به‌ڵگه‌یی تۆری “بی بی سی” له زاری جۆنسۆنه‌وه بڵاویكرده‌وه، “هه‌ڕه‌شه‌كه له میانی په‌ێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هات له گه‌ڵ پۆتین له مانكی شوباتی 2022دا هات، كاتێك جۆنسۆن سه‌ردانی كییف-ی كردبوو له پێش ماوه‌یه‌كی كورت له ده‌ستپێكردنی شه‌ری ئۆكرانیا.
بۆریس جۆنسۆن به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو، “خوازیارنیم زیانت پێ بگه‌ێنم، به‌ڵام به موشه‌كێك ته‌نها یه‌ك خوڵه‌ك ده‌خایه‌نێت”.
بیسكۆف جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به ئاگابوونی له ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌ێوه‌ندییه‌و وتی: جارێكی دیكه به فه‌رمی دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه: “ئه‌مه درۆیه، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌بووه سه‌باره‌ت به هێرشی موشه‌كی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆتین وتبووی: “گه‌ر ئۆكرانیا ببێته ئه‌ندامی (ناتۆ)، ئه‌وا ئه‌گه‌ری جێگیركردنی موشه‌كی ناتۆ یان موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له سنووره‌كانمان، ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه موشه‌كه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌گه‌نه مۆسكۆ”.