ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له باكووری سوریا و ئاسایی كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
جارێكی دیكه ئه‌نتۆنی بلینكن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا له باكووری سوریادا، یان هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ ئه‌سه‌د.
بلینكن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشتیوانی له هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا ناكه‌ین له باكووری سوریا، چونكه مایه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
بلینكین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی هه‌یه له سوریادا، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی داوای له ئه‌نقه‌ره كردووه ئاستی گرژییه‌كان له سوریا كه‌م بكاته‌وه.
مانگی حوزیرانی رابردوو، بلینكین له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له “یه‌نس ستۆلیتنبیرگ”ی سكرتێری ناتۆ، هوشداریدابوو له‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له باكووری سوریا، سه‌رقامگیری هه‌رێمایه‌تی تێك ده‌دات.
مانگی ئایاری رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا راگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له باكووری سوریا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ته‌واوكردنی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی به قوڵی 30 كیلۆمه‌تر، به درێژایی سنووه‌ركانی له گه‌ڵ سوریادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خواستی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له سوریادا، به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واشنتن پشتیوانی هیچ جۆره ئاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د دا ناكات.