به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی “ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی” مزگه‌وتێكی خۆرئاوای پاكستان بۆ 32 كوژراو‌و 147 بریندار
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاكستان رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر مه‌زگه‌وتێك له شاری بیشاوه‌ری رۆژئاوای پاكستان، لانی كه‌م بۆ 32 كوژراو‌و 147 بریندار زیادیكرد.
سدیق خان به‌رپرسی ناوداری پۆلیسی بیشاوه‌ر وتی: هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندبووه.
تەقینەوەکە نزیکەی کاتژمێر 1:40ی پاشنیوەڕۆ له شاری بیشاوه‌ری نزیك سنووری ئه‌فغانستان روویداوه، کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پاكستان.
به گوێره‌ی قسه شایه‌ت حاڵه‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێك له بنمیچی مزگه‌وته‌كه‌و دیوارێكی هه‌ڕه‌سی هێناوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رزگاریان ببوو هه‌وڵیان ده‌دا له نێو دار‌و په‌ردووه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، له كاتێكدا ئۆتۆمبێڵه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمه‌كانیان ده‌گواسته‌وه.
به‌رپرسانی پۆلیس و شایه‌ت حاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له كاتێكدا كه 100 كه‌س نوێژیان ده‌كرد، هێرش به‌ره‌كه له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا خۆی ته‌قانده‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاد بكات، چونكه باری هه‌ندێك له برینداره‌كان ناجێگیره.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ندێك له نوێژكه‌ران هێشتا له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ماون، هێزه‌كانییان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی دیكه كردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی زیندوو.