ئه‌مریكاو میسر هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل‌دا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو سامیح شوكری هاوتا میسرییه‌كه‌ی، جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان.
قاهیره یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌مریكایه، كه تیایدا جگه له میسر سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌كات و چاوی به‌سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌وێت.
وا بڕیاره بلینكین له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قاهیره له گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر گفتوگۆ بكات، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان و پرسی به‌نداوی نه‌هزه‌و په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان میسر‌و ئه‌مریكا.
بلینكن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ سامیح شوكری هاوتا میسرییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا كارده‌كات له پێناو پێشخستنی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی قودس به هۆی هێرشێكی كوشنده له پێش چه‌ند رۆژێك له قودسی رۆژهه‌ڵات.
بلینكین جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، وڵاته‌كه‌ی له گه‌ڵ میسردا كارده‌كات بۆ هێور كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر جارێكی دیكه به پێویستی زانی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بدۆزرێته‌وه.
هاوكات، پلینكین ستایشی هاوبه‌شی ستراتیژیكرد له گه‌ڵ قاهیره‌و رۆڵی له به‌رقراربوونی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌و جیهاندا.