ره‌نگه‌كانمان له ده‌نگی تفەنگەکانتان به‌هێزترن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
هونەرمەندانی ناوەندی هونەری و رۆشنبیری “باقی خەدۆ”ی شاری کۆبانێ، پێشانگایه‌كیان لە ناوەندی هونەر و رۆشنبیری محمه‌د شێخۆ، لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لە ژێر ناوی “پانۆرامای رۆژئاڤا” پێشکەش کرد.
پێشه‌نگای پانۆرامای ڕۆژاڤا، بە دروشمی ڕه‌نگه‌كانمان له ده‌نگی تفەنگەکانتان به‌هێزتره به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وەش سێیه‌مین پێشا‌نگایه كه له‌لایه‌ن نیگار‌کێشانی کۆبانێوە رێکدەخرێت، كه هه‌رساڵه‌و له شارێكی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت.
هەر تابلۆیەک لە گەلەریەکەدا نمایش كراوه چیرۆکێكی تایبه‌تی هه‌یه، نیگار كێشانیش چیرۆکەکانی ئه‌و وێنانە بۆ سه‌ردانكه‌رانی پێشه‌نگاكه ده‌گێڕنه‌وه.
لە مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشا‌نگایه نزیکەی 60 تابلۆ پێشکەش کران.
ئامانجی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له نمایشكردنی تابلۆکانیان، هاندانی گه‌نجانی رۆژئاوای كوردستانە بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر روو له هونه‌ر بكه‌ن.
رێکخستنی نمایشەكه بۆ یادی رزگارکردنی شاری کۆبانێ بوو، هونه‌رمه‌ندان ئەم وێنانه‌یان وەک دیارییەک بە ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ بەخشی.