باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە توركیا
هەولێر- نۆرس پرێس
پەیوەست بە رووداوی سوتاندنی قورئانەکەی سوێد، ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لە ئەنقەرە، هۆشداریدا بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە توركیا و رایگه‌یاند، ئەگەری “هێرشی تۆڵەسەندنەوە” هه‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانەوە دژی کڵێسا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە ئیستانبوڵ.
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له راگەێنراوێکدا بڵاویكرده‌وه “حکومەتی ئەمریکا هاوڵاتیانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە دژی کڵێسا‌کان، کەنیسە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە ئیستانبوڵ یان شوێنەکانی دیکە کە ڕۆژئاواییەکان زۆر سەردانیان دەکەن”.
هەروەها ئه‌و شوێنانه‌ی دیاریكردوه كه پێده‌چێت هێرش بكرێته سه‌ریان كه پێكهاتون له ناوچەکانی بیئۆغڵو، گالاتا، تاقسیم و ئیستیقلال، ده‌شڵێت، “دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن”.
ئه‌وه دوه‌مین په‌یامی هۆشداری ئه‌مریكایه بۆ هاوڵاتیانی له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا، دوای ئه‌وه‌ی 28ی ئه‌م مانگه له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “لەبەر رۆشنایی روداوەکانی ئەم دواییەی سوتاندنی قورئان لە ئەوروپا، حکومەتی ئەمریکا هاوڵاتیانی خۆی لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی کە شوێنەکانی پەرستن لە تورکیا دەکاتە ئامانج لە پێناو تۆڵەسەندنەوە ئاگادار دەکاتەوە”.
21ی ئه‌م مانگه، راسمۆس پالودان، توندڕەوی سویدی-دانیمارکی لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بە ئامادەبونی ئەفسەرانی پۆلیس نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەوەش بوەهۆی ئەوەی شەپۆلێکی سه‌ركۆنه‌كردن لە جیهانی ئیسلامی‌دا دروست بکات.
رۆژی هەینیش 27ی ئه‌م مانگه، پالودان کارەکەی دوبارەکردەوە بە سوتاندنی کۆپییەکی دیكه‌ی قورئان لەبەردەم مزگەوتێکی پایتەختی دانیمارک، پاشان کۆپییەکی دیکەی لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا سوتاند، كه هێزه‌كانی پۆلیس چاودێریان ده‌ركرد.