زێو.. نەریتێکی دێرین لە رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

لە وەرزی زستاندا بەپێی نەریتە رەسەنەکانی كوردەواری،  کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر باران نەبارێت، خاوه‌ن زه‌وییه‌كان خواردن بۆ منداڵانی ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌خشن.

پێیان وایه‌ کاتێک منداڵ بەختەوەر دەبێت خودا بارانێكی به‌ ره‌حمه‌ت ده‌نێرێت، ده‌ڵێن منداڵ بە چاکە و نیعمەت ناسراوە، ئه‌و كه‌لتوره‌ش به‌ناوی زێوی ناو دەبەن.

ئەم کولتوورە كوردییه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئێستا نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش له‌ گونده‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م نەریتە به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و ساڵانه‌ی باران دواده‌كه‌وێت، هەموو ماڵێک ژه‌مێك خواردن بۆ منداڵەکانی گه‌ڕه‌ك ئامادە ده‌كه‌ن تا هەموو منداڵەکان كۆبكه‌نه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ نوێژ و نزا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باران ببارێت، چونكه‌ پێیان وایه‌ منداڵ بێتاوانن و نزاكانیان قبوڵ ده‌بێت.

ئه‌م نەریتە خۆشییه‌كه‌ بۆ منداڵان و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌  نەریتەکە بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش بگوازرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و داڕشتنەوەی: نەسرین قادر