بڕینەوەی 56 درەختی زەیتون لە گوندەواری عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە گروپە لایەنگرەکانی تورکیا بەناوەکانی “ئەلحەمزە و سوڵتان موراد” 56 درەختی زەیتونیان بڕییەوە کە هەوڵاتیانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان خاوەندارێتیان دەکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەندامانی گروپی سوڵتان موراد بە ناڕەوا 36 درەختی زەیتونیان بڕییەوە کە هاووڵاتیانی گوندی بەعرەفا لە گوندەواری قەزای شەرانی سەر بە عەفرین، خاوەندارێتییان دەکرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو درەختەبڕاوانە لە لایەن “محەمەد فەوزی و مستەفا خەلیل و زیاد خەلیلە”وە خاوەندرێتی دەکران، کە خەڵکی گوندی بەعرەفان.
ئەندامانی گروپی چەکداری ئەلحەمزە لە گوندی تەلفەی سەر بە قەزای جندیرس، 20 درەختیان بڕیەوە کە خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان “عەوفا سوبحی و شیراز نەعسان”.
لە پانزەی ئەم مانگەدا، گروپی “محەممەد ئەلفاتح”ی لایەنگری تورکیا، 15 درەختی زەیتونیان بڕییەوە، کە خاوەنەکەی دانیشتوویەکی گوندی ئەلشێخی سەر بە ناحیەی راجویە لە گوندەواری عەفرین.
شاری عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.