سەرۆکوەزیرانی پێشووی بریتانیا: پوتین بە موشەک هەڕەشەی کوشتنی لێکردم
دیمەشق – نۆرس پرێس
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا رایگەیاند، کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە مووشەک هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بی بی سی سەبارەت بە جۆنسۆن بڵاویکردەوە کە هەڕەشەکە لە کاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بووە لەگەڵ پوتین کە لە مانگی شوباتی 2022دا روویدا دوای ئەوەی جۆنسۆن سەردانی کیێڤی کرد و ماوەیەکی کەم پێش دەستپێکردنی شەڕی رووسیا دژی ئۆکرانیا.
بۆریس جۆنسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی رووسیا لە کاتی پەیوەندییەکەدا پێی وتووە: نامەوێت ئازارت بدەم، بەڵام بە مووشەک تەنها یەک خولەک دەخایەنێت.
پێش هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەگوێرەی فیلمە دیکۆمێنتارییەکە، جۆنسۆن رایگەیاندووە کە بە پوتین دەڵێت هیچ ئەگەرێکی نزیک نییە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، هاوکات هۆشداریشی داوە لەوەی هەر هێرشێک بە مانای “ناتۆی زیاتر نەک کەمتر” دێت لەسەر سنوورەکانی رووسیا.
جۆنسن و سەرکردەکانی دیکەی رۆژئاوا بەپەلە بەرەو کیێڤ دەچوون بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکرانیا نیشان بدەن و هەوڵی راگرتنی هێرشەکەی رووسیا بدەن.