گیانلەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی دوانی دیکە بە تەقینەوەی پاشماوەکانی مین لە باکووری دەرعا
دەرعا – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو کە لە پاشماوەکانی شەڕەوە بەجێماوە لە گوندەواری باکووری دەرعا، منداڵێک گیانیلەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، قاسم عابد ئەلمەفعەلانی تەمەن 4 ساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو کە لە جەنگ بەجێماوە لە شارۆچکەی زەمرین لە باکووری دەرعا، گیانیلەدەستدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە ئامۆزاکانی کە لە کاتی تەقینەوەکەدا لەگەڵیدا بوون، برینداربوون و دواتر بۆ چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک و بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی باری تەندروستییان جێگیرە.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە، لەو ناوچەیەی رووداوەکە روویداوە، پێشترهێزەکانی حکومەت لەو ناوچەیە ئامادەبوون و کردبوویان بە پێگەی سەربازیی بۆخۆیان، پێش ئەوەی لە ساڵی 2018 لێی بکشێنەوە لە ئەنجامی رێککەوتنی نیشتەجێبوون و کۆنتڕۆڵکردنی باشووری سوریا.
پاشماوەکانی جەنگ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی شاری دەرعا و گوندەوارەکانی کە زۆربەیان منداڵ و جوتیار بوون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی مین و پاشماوەی شەڕ لە زەوییە کشتوکاڵییەکان.
لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ یەکشەممە، ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی سوریا ، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی ئەلیادودە، لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعآ، کوژرا.