گیان له ده‌ستدانی دوو گه‌نج له عه‌فرین به هۆی شێلانیان له‌لایه‌ن زریپۆشێكی توركیا
عه‌فرین- نۆرس پرێس
شه‌وی شه‌ممه، زریپۆشێكی توركیا دوو گه‌نجی شێلا له شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب، له ئاكامدا گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، زریپۆشه توركییه‌كه دوو گه‌نجه‌كه‌ی شیڵا، كاتێك سواری ماتۆرببون له نزیك شه‌قامی مازۆت له خۆرئاوای شاره‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زریپۆشه‌كه به‌ره‌و باره‌گای هێزه‌كانی گوماندوس ده‌ڕۆیشت له خۆرئاوای شاره‌كه له نزیك شه‌قامی مازۆت.
وتیشی، رووداوه‌كه له رای گشتی شاراوه‌ته‌وه‌و، دوای گواستنه‌وه‌ی دوو گه‌نجه‌كه له لایه‌ن پۆلیسی سه‌ربازی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێشتا ناسنامه‌ی دوو گه‌نجه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی به خاك سپاردنیان له شوێنینێكی نادیار.
له مانگی ئاداری ساڵی 2018 ه‌وه شاری عه‌فرین له ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.