سەرچاوەیەکی سەربازی: تورکیا ئامادەکارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واو نه‌كردوه
ئیدله‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سه‌رچاوه سه‌ربازییه دیاره‌كان له ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند، توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی گریمانه‌كراو بۆ رۆژئاوای كوردستان ته‌واوكردوه، به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵ وڵاتانی كارا له دۆسیه‌ی سوریادا نه‌گه‌شتوه‌ته كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی.
له 23ی ئایاره‌وه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه به پاساوی ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی “ناوچه‌ی ئارام” به قوڵایی 30 كلم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، هۆكاری دواكه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مۆسكۆ و واشنته‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵنه‌كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، ئه‌وه‌شی وت، هه‌موان، “چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سیانی ئێران و توركیا‌و روسیا ده‌كه‌ن، كه بڕیار وایه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له تاران به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سوپای سوریا و توركیا قاییمكارییهكانیان له سنوره‌كه زیاد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه، روسیا و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له باڵێكی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌پای وازهێنانیان له‌و ناوچانه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ریدا، ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت، وادیاره له‌سه‌ر ئه‌و بهشكارییهش هێشتا رێكنه‌كه‌وتون.
پێشیوابو، ئه‌سته‌مه به‌بێ ره‌زامه‌ندی روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا، توركیا بتوانێت ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات.
محه‌مه‌د ره‌بیعه ده‌یه‌ی، توێژه‌ری سیاسی له بواری توركیا پێیوایه ئه‌و كۆبونه‌وه سێقۆڵییه‌ی بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجامبدرێت، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا زیاتر له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌ستانا، به‌وپێیه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه.
به بۆچونی ئه‌و توێژه‌ره، “مۆسكۆ و تاران بهرژهوههندیيان له‌وه‌دا نه‌ماوه ئه‌نكه‌ره خاكی زیاتری سوریا هه‌ڵبلوشێت.”