راوه‌ستانێكی ناره‌زایی له شاری باب بۆ سزادانی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی شاری باب له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، ناره‌زایه‌تییه‌كان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه سازكرد‌و داوای سزادانی حكومه‌تی سوریایان كرد، به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژ به دانیشتوانی سوریا له ساڵی 2018دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و ناره‌زاییه پاش ده‌رچوونی بڕیارێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی هات، كه به‌رپرسیارێتی هێرشی كییماوی ساڵی 2018 ی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانیشتوان له دروشمه‌كانیان داوایان كردبوو رێوشوێنی توند بگیرێته به‌ر دژ به حكومه‌تی دیمه‌شق له چوارچیوه‌ی برگه‌ی حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی ئاشتبوونه‌وه له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا ده‌یدات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق.
هه‌ینی رابردوو، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، هێزه‌كانی سوریای به به‌رپرس دانا له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شاری دۆما له ساڵی 2018دا.