“هه‌سه‌ده” دابه‌شكه‌ری چه‌ك به‌سه‌ر شانه‌كانی داعش له دێره‌زوور ده‌ستگیر ده‌كات
دێره زوور- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه تێوه‌گلاوه له دابینكردن و دابه‌شكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌ر شانه‌كانی رێكخراوی داعش له دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، له پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر حه‌شارگه‌كه‌ی له ناحییه‌ی “زوبیان”ی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، هێزه‌كانیان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد، كه چه‌كی به‌سه‌ر شانه‌كانی داعش دابه‌ش ده‌كرد.
ناوه‌نده‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، تیایدا ئه‌و بڕه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لای كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه بووه.
دوێنی شه‌ممه، هه‌سه‌ده ده‌ستگیركدرنی 6 ئه‌ندامی دیكه‌ی داعشی راگه‌یاندبوو، له ناوچه‌ی ره‌ققه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ۆپه‌راسیۆنه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به ناوی “تۆڵه سه‌ندنه‌وه بۆ شه‌هیدانی ره‌ققه”.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، چالاكییه ئه‌منییه‌كانی دژ به داعش چڕكردۆته‌وه، له پاش په‌ره‌سه‌ندنی جموجوڵه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.