وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سوریا گه‌رانه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدا راده‌گه‌ێنێت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، له مانگی داهاتووه‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆری فه‌یسبوك ئاشكرایكرد، له 2 مانگی شوباتی داهاتوو، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، به تێكرای دوو گه‌شت له هه‌فته‌یه‌كدا، له رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیای فرۆكه‌وانی سوریا كه كۆمپانیایه‌كی فه‌رمی حكومه‌ته، ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شتانه‌ی پیشتڕاست كرده‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، “سیتام جه‌دعان” باڵیۆزی سوریا له به‌غداد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی راگه‌یاند.
باڵیوزی سوریا وتیشی، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ئاڵوگۆری بازرگانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌كی دیاریكراو ئاشكرا بكات.