هەولێر – نۆرس پرێس
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، “بریان نێڵسۆن جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كه به‌رپرسی به‌شی سزاكانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌شە، هه‌فته‌ی داهاتو گه‌شتێک بۆ هەریەکە لە وڵاتانی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساز دەکات، بۆئه‌وه‌ی وڵاتان و كۆمپانیاكان ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر بازرگانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا بكه‌ن، ئەوا ده‌ستڕاگه‌یشتن به بازاڕی ئه‌مریكا له‌ده‌ستدەدەن”.
گه‌شته‌كه‌ی بریان نێڵسۆن به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ رێگریكردن له ده‌ربازبونی رووسیا له سزاكانی رۆژئاوا، گه‌شته‌كه له 29ی ئه‌م مانگه تا 3ی شوباتی 2023 ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی توركیا و ئیمارات و عومان ده‌كات.
جگه له پرسی سزاكانی رووسیا، بریان نێڵسۆن به‌نیازه باس له كاره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه “هه‌ڕه‌شه داراییه نایاساییه‌كان كه گه‌شه‌ی ئابوریی تێكده‌ده‌ن و وه‌به‌رهێنانی بیانی تاوتوێبكات. “