دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە میدیاکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکرەوە کە گەیر پیدەرسن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا سەردانی دیمەشق دەکات.
ڕۆژنامەی وەتانی نیمچە فەرمی لەڕێگەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕۆژئاواییەوە سەردانی داهاتووی گەیر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئاشکراکردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەی ڕۆژنامەکە، پێدەرسن لە دیمەشق لەگەڵ هەر یەک لە ئەحمەد کوزباری نوێنەرەکەی بۆ لێژنەی دەستوور و ئەلێکساندەر یەفیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق و مەهدی سۆبهانی ئێرانی کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە ئامانجی دروستکردنی نزیکبوونەوە لە نێوان سوریا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پیدەرسن دەیەوێت لەڕێگەی سەردانەکەیەوە بۆ دیمەشق ئەنجامی بدات.
روژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گەیر پیدەرسن ڕایگەیاند، هێشتا گەلی سوریا لە قەیرانی مرۆیی و سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ئابووری و مافی مرۆڤدایە.