وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کەمپێکی ئاوارە فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌مپێكی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له شاری جنین ده‌كات و پشتیوانی عێراقیش بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین دووپاتده‌كاته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر کەمپی ئاواره‌كان له شاری جنین دەکات كه له ئه‌نجامدا 9 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپات لەسەر پشتیوانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان کراوە و داوای راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستنییه‌كان دەکرێت.
جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق له مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستیندا کراوەتەوە وه‌ك دۆزێكی سه‌ره‌كی.
رۆژی هه‌ینی 27_1_2023 بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بۆ سەر شاری قودس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 8 هاووڵاتیی كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون کە هەمویان هاولاتی ئیسرائیلن، بۆیە رۆژی پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیدا هه‌ڵیكوتاوەتە سه‌ر شاری جنین بەو هۆیەوە ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی كوژران و برینداربوون. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیلیش ناڕه‌زایه‌تی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و ئاڵۆزی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێنا.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه‌وه چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و له دوو هێرشی چه‌كداری جیادا له شاری قودس چه‌ند ئیسرائیلیه‌ك كوژران و برینداربوون.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بۆ سەر ناوچه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئەنجامدا کە تێیدا ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركران.