دەمیرتاش: تورکیا دەیەوێت پێش ھەڵبژاردن ھێرش بکاتە سەر کۆبانێ
هەولێر – نۆرس پرێس
“سەلاحەدین دەمیرتاش”ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان”ھەدەپە” لە هەژماری خۆی لە تویتەر، لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، حکومەتی تورکیا پلانی ھەیە بەر لە ھەڵبژاردن ھێرش بکاتە سەر کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بوو، لە تشرینی دووەمی 2016ەوە لە زیندانی ئدیرنە زیندانی کراوە، دەربارەی هەڵبژاردنەکەی تورکیا لە پەیامەکەیدا دەڵێ: “گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەو هەڵوێستەیە کە لەبەرامبەر ئەم پلانە فێڵبازیانەدا دەیگرێتەبەر، ئایا هەوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکی کەسێکی تر بۆ دەنگدان دەبێت؟”
دەمیرتاش لە زیندانەوە ئەو پەیامەشی بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوە: “ئەگەر ئەردۆغان کاندیدی سەرکەوتوو بێت، بۆچی هەوڵی زیادکردنی هوداپار (پارتێکی ئیسلامی نزیک لە دەوڵەتی تورکە) دەدات بۆ هاوپەیمانیتیەکەیان کە 170 هەزار دەنگی هەیە.”