سوریا ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی له هێرشێكی كیمیاوی ره‌تده‌كاته‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی كه به‌رپرسیارێتی هێرشی كیمیاوی ساڵی 2018 ی شاری دۆمای خسته سه‌ر دیمه‌شق، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له خۆنه‌گرتبوو، بۆیه ئه‌و پروپاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند، ئه‌و هێرشه كیمیاوییه‌ی كه له حه‌وتی مانگی نیسانی ساڵی 2018دا ئه‌نجامدرابوو، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 43 كه‌س و برینداربوون ده‌یانی دیكه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه ده‌ستواژه‌یه‌كی فریوده‌ری به كارهێناوه تیایدا ده‌ڵێن، “هۆكاری مه‌عقول هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامانه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كه بڕوای ته‌واوی به ئه‌نجامه‌كان نه‌بووه.
سوریا به‌رده‌وام ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی چه‌كی كیمیاوییان به‌كارهێنابێت له ساڵانی جه‌نگی ناوخۆدا، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م چه‌كه كیمیاوییه عه‌مباركراوه‌كانی راده‌ستكردووه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له ساڵی 2013دا.
هاوكات دوێنی هه‌ینی، راپۆرتێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، به‌رپرسیارێتی هێرشی كیمیاویی سه‌ر شاری دوما له ساڵی 2018دا، خسته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا.
بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌شتی نیسانی ساڵی 2020دا، تیمێكی لێكوڵینه‌وه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای به به‌رپرسیار دانا له هێرشكردنه ساری شارۆچكه‌ی “ئه‌لیتامنه” به چه‌كی كیمیاوی، له پارێزگای حه‌ما له ساڵی 2017دا.