یه‌كێكیان به‌رپرسی شانه‌یه.. هه‌سه‌ده شه‌ش شانه‌ی داعش له ره‌ققه ده‌ستگیرده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
له چوارچێوه‌ی رۆژی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش له هه‌ردوو گونده‌واری ره‌ققه‌و ته‌به‌قه، رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” شه‌ش شانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رپرسی شانه بوو،
25 مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بۆ راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش له ته‌به‌قه‌و ره‌ققه‌و هه‌ردوو گونده‌واره‌كه‌ی.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی “هه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوێنی هه‌ینی، هێزه هاوبه‌شه‌كان له كاتی كیوماڵكردندا، برێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبیان دۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها 6 به‌كرێگیراوی داعشیان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ستگیركردووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نێو ده‌ستگیركراوه‌كان، یه‌كێكیان به‌رپرسی شوێنی مانه‌وه‌و حه‌شاردانی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه بووه، كه له كۆتای مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو هێرشیان كردبوو سه‌ر به‌شی رۆژئاوای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له شاری ره‌ققه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوا به دوای زیادبوونی چالاكی داعش دێت له ره‌ققه‌و، هێرش كردنه سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به نیازی رێكخراوه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كان، چونكه زیندانی ناوه‌ندی ره‌ققه نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئه‌ندامی داعش له خۆده‌گرێت.
دوێنی هه‌ینی، هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی 32 گومان لێكراوی دیكه‌ی داعشی راگه‌یاند له ناوچه‌كانی ره‌ققه‌و سیڕین و ته‌به‌قه‌و گونده‌واره‌كانیان، كه دوانییان په‌ێوه‌ندیان هه‌بووه به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ناوه‌ندی د‌رعییه له شاری ره‌ققه.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 116 ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان والی ره‌ققه‌یه