سەرۆكی دادگای فیدراڵی عیراق داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

رۆژی شه‌ممه‌‌، سەرۆكی دادگای فیدراڵی به‌ پێویستی زانی رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

جاسم عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، “لە بودجەی ساڵی 2021دا هاتووە پێویستە هەرێم و بەغداد پاكتاوی شایستە داراییەكانی نێوان هەولێر بەغداد لە سەرەتای ساڵی 2004ەوە بكەن و ئەو هەنگاوەی ئێمەش بۆ بەرگرتن بووە لە پێشێلكردنی دەستوور”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەركردنی بڕیارەكە بۆ زیانگەیاندن نەبووە بە توێژێك و هەوڵدەدرێت رێگایەك بدۆزینە وە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش نابێت بڕیارێك بدات پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت.