سه‌ره‌رای نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاكسازی.. هه‌ندێك گه‌ره‌كی قامیشلۆ ماوه‌ی 20 رۆژه ئاویان نییه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هه‌ندێك له دانیشتوانی شاری قامیشلۆ سكاڵایان كرد له بچرانی ئاوی گه‌ره‌كه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ، سه‌ڕه‌رای كۆتایی هاتنی كاره‌كانی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هیلالییه، كه ئاوی شاری قامیشلۆ دابین ده‌كات.
حه‌وتی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی قامیشلۆ ده‌ستپێكردنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هیلالییهی راگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و، به تێچووی نزیكه‌ی 90 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
وێستگه‌ی ئاوی هیلالییه گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی شاری قامیشلۆیه‌و نزیكه‌ی 51 بیر له خۆده‌گرێت.
له پاش 15 رۆژ له چاكسازی وێستگه‌كه و ره‌وانه‌كردنی ئاو بۆ شاره‌كه، هێشتا دانیشتوانی هه‌ندێك له گه‌ره‌كان سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی 20 رۆژه ئاویان نه‌هاتووه.
دانیشتوانی گه‌ره‌كی خۆرئاوای شاری قامیشلۆ به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، ماوه‌ی 20 رۆژه ئاوی گه‌ره‌كه‌یان له نزیك شه‌قامی بانكی “عه‌وده” بڕاوه.
له‌گه‌ڵ نه‌بوونی كاره‌بای نیشتیمانی، دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌كه ناچارن تانكه‌رێك ئاوی به 15 هه‌زار لیره بكرن، كه سێ هه‌زار لیتر ئاو له خۆده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه واسیل ئه‌سعه‌د كارگیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی قامیشلۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له دوای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ گه‌ره‌كانی شاره‌كه، رووبه‌رووی هه‌ندێك گرفتی دیكه بوینه، له دزه‌كردنی ئاو له بۆرییه‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا وێستگه‌كه له كاردایه‌و، ئاو ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام دانیشتوانی گه‌ره‌كی رۆژئاوا سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاویان پێ ناگات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه، به مه‌به‌ستی پێدانی ئاو به‌سه‌رجه‌م گه‌ره‌كانی شاری قامیشلۆ.