هه‌سه‌ده: ده‌ستگیركردنی ده‌یان تۆمه‌تباری داعش و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر برێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
ژووری هه‌واڵ- نۆرس پرێس
به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریا‌و دیموكرات “هه‌سه‌ده” و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوا، ده‌یان تۆمه‌تباریان ده‌ستیگركرد كه گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت سه‌ر به داعش بن و ده‌ستگیرا به سه‌ر برێكی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
25 مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بۆ راوه‌دووانی شانه‌كانی داعش له ته‌به‌قه‌و ره‌ققه‌و هه‌ردوو گونده‌واره‌كه‌ی.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ژێر ناوی “هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ شه‌هیدانی ره‌ققه” ئه‌نجام ده‌درێت، دوای یه‌ك مانگ له هێرشی شانه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوندێكی هێزه‌كانی ئاسایش له ره‌ققه، كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی 6 ئه‌ندامی هه‌سه‌ده‌و هێزه‌كانی ئاسایش.
به گوێره‌ی پێگه‌ی هه‌سه‌ده، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌ندامان و شانه‌كانی داعشه، له سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه، ئه‌ندامه مه‌ترسیداره‌كان و وێرانكردنی په‌ێوه‌ندی نێوانیان و له ناوبردنی مۆڵگه‌كانیان و ئه‌وانه هاوكارییان ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی فراوانه كه هاوپه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی راسته‌وخۆ به‌شداری تیادا ده‌كات له ره‌ققه، له‌و كاته‌وه‌ی كه له ساڵی 2019 له‌و شاره كشایه‌وه‌و، ته‌نها پشتیوانی ئاسمانی له هێزه‌كان ده‌كرد.
ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوا به دوای زیادبوونی چالاكی داعش دێت له ره‌ققه‌و هێرش كردنه سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ند زانیارییه‌ی هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به نیازی رێكخراوه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كان، چونكه زیندانی ناوه‌ندی ره‌ققه نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئه‌ندامی داعش له خۆده‌گرێت.
له دوو رۆژ‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه فراوانه‌كه‌دا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده 78 گومانلێكراوو داواكارویان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێكیان والی ره‌ققه‌یه به ناوی “عه‌تا ئه‌حمه‌د میسان” به‌رپرسه له راییكردنی كاروباری شانه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها دوێنی هه‌ینی، هه‌سه‌ده 32 گومان لێكراوی دیكه‌ی ده‌ستیگیركرد له ناوچه‌كانی ره‌ققه‌و سڕین و ته‌به‌قه‌و گونده‌واره‌كانیان، كه دوانییان سه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ناوه‌ندی ده‌رعییه بوون له شاری ره‌ققه.
هه‌روه‌ها له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیراوه به سه‌ر برێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه، هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، شانه‌یه‌كی داعشی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه به نیازبوون به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌نسوره‌و ناوچه‌كانی دیكه هه‌ڵبێن.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له سه‌ره‌تای رۆژ‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، 110 ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیان والی ره‌ققه بووه.