
پاش ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ری.. هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا خاڵێكی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری ده‌رعا چۆڵ ده‌كات
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا خاڵێكی سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری ده‌رعا چۆڵ كرد، له پاش دوو رۆژ له هێرشكردنه سه‌ری و ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له لایه‌ن گروپێكی چه‌كدار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌ربه‌ستێكی سه‌ربازی له ژێر پردی شارۆچكه‌ی ئوم مه‌یازن له ئۆتسترادی دیمه‌شق هه‌ڵگرت، له رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری پارێزگای ده‌رعا.
چوڵكردنی خاڵه سه‌ربازییه‌كه دوای دوو رێژ دێت له هه‌ڵكوتانی لقی ئاسایشی سه‌ربازی و ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاژمێرێك كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بوو به پله‌ی عه‌مید، پاشان ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر گروپه سه‌ربازییه‌كه رێگای دیمه‌شق- ده‌رعای به سووتانی تایه ئۆتۆمبێڵ داخست و ته‌قه‌یان كرد له ده‌رگای سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی سنووری نسێبین.