بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دوو برا برینداربوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو برا بەهۆی تەقینەوەی مینێک برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی مەیادین ڕایگەیاند، ئەو دوو برایە ناوەکانیان عەبدولڕەحمان عەسکەر تەمەن 11 ساڵان و حەمزە عەسکەری تەمەن 9 ساڵان بوون کە برینداربوونە بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو کە لەلایەن داعشەوە دانراوە.
بەپێی سەرچاوەکە، مینەکە لەکاتێکدا تەقیوەتەوە کە ئەو دوو برایە لەنزیک ماڵەکەیان لە سەنتەری شارۆچکەی مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور یاریان پێ دەکرد. ئەو دوو منداڵە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلام لە شارۆچکەی مەیادین، و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
پاشماوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بڵاوبووەتەوە و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە و بەتایبەت منداڵان دروست دەکات.
بەپێی زانیاریەکان لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە، پێنج منداڵ بەهۆی پاشماوەکانی شەڕەوە لە دێرەزوور گیانیان لەدەستداوە.