ڕۆژهەڵاتی حەلەب.. شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ڕوویدا

حەلەب – نۆرس پرێس

شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ و پێکدادانێکی توندوتیژ له نێوان گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ تورکیا له‌لایه‌ک و هێزه‌کانی حکومه‌تی له لایه‌کی تره‌وه‌، له میحوه‌ڕی تاده‌ف له گونده‌واری شاری ئه لباب له ڕۆژهه ڵاتی شاری حه‌له ب ڕوویدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا لە لای ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تاده‌ف لە ڕوویداوە و تیایدا چەکی سوک و قورس و هاوەن بەکارهێنراون.

دوابەدوای ئەو پێکدادانانە دەنگی تەقینەوەی گه‌وره‌ لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلباب ده‌هات، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر زیانە مرۆییەکان لەنێو دانیشتووانی شاره‌كه‌دا هەبێت.

شاری ئەلباب لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبه‌ لە ساڵی ٢٠١٧ەوە گه‌وتۆته‌ ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای  سەر بە تورکیا.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنه‌وه‌ی: زانا ئه‌لعالی