توركیا ده‌یان هاوڵاتی سوری بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی دیپۆرت ده‌كاته‌وه له باكووری سوریا
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیا 50 هاوڵاتی سوری له خاكی وڵاته‌كه‌ی دیپۆرت كرده‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆی و گروپه ئۆپزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی له باكووری سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، 50 كه‌س كه ژن و منداڵیان تیادایه ، له‌لایه‌ن توركیایه‌وه دیپۆرت كراوه‌نه‌ته‌وه له رێگای ده‌روزاه‌ی باب سه‌لامه‌ی سنووریی، له نزیك شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی دیپۆرت كردنه‌وه‌كه پاش ئه‌وه هات كه ئه‌و كه‌سانه له چه‌ند ویلایه‌تێكی توركیا ده‌ستگیركرابوون و خرانه كه‌مپی كاتی بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له باكووری حه‌له‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به بیانووی نه‌بوونی كارتی پاراساتنی كاتی “كیملیك” له‌لای هه‌ندێك كه‌س، یان تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له ناوه‌نده‌كانی كۆچكردن له هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كان، توركیا ئه‌و كه‌سانه دیپۆرت ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نیوه‌شه‌وی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، توركیا 40 گه‌نجی سوری دیكه‌ی دیپۆرت كردبۆوه بۆ شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب، به‌بیانووی ته‌واونه‌كردنی زانیارییه‌كانیان.
ناو به ناو ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیا هه‌ڵمه‌تی دهستیگركردن ده‌ر به حه‌ق هاوڵاتیانی سوریا ئه‌نجام ده‌دات، پاشان دیپۆرتی سوریایان ده‌كاته‌وه، به بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی یاسایی پێوویست.