هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزاكانی سه‌ر روسیای تایبه‌ت به جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه درێژی بكاته‌وه‌و خۆشی ئاماده‌كات بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر مۆسكۆ.
له پاش جه‌نگی ئۆكرانیا یه‌كێتی ئه‌وروپا 9 پاكێج سزای سه‌پانده سه‌ر روسیا، كه ههنادرهی سه‌ره‌كی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌و دابرانی بانكه‌كانی له سیتستمی “سویفیتی” نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بهحهواڵهكردنی پاره‌ی گرته‌وه، له گه‌ڵ سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا.
هه‌ندێك له‌و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات هه‌وڵیاندا سزاكان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له ئێستادا یه‌كێتی ئه‌وروپا كار له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیارێك ده‌كات بۆ سه‌پاندنی ده‌هه‌مین پاكێچی سزا به‌سه‌ر روسیا، به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌وروپا، گه‌یشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه به رێككه‌وتن زیاتر قوس ده‌بێت، له كاتێكدا كه بڕیاری سه‌پاندنی سزا پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان هه‌یه.
ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، هه‌ر 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌پاندنی نۆهه‌م پاكێچی سز دژ به بانكه‌كانی روسیا چه‌ند كۆتوبه‌ندێكی بازرگانی دیكه‌و برۆكسلی راسپارد به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر وه‌به‌رهێنانێكی نوێ له كه‌رتی كانزاكانی روسیادا.
له ساڵی 2014 یه‌كێتی ئه‌وروپا زنجیره‌یه‌ك سزای سه‌پانده سه‌ر روسیا له پاش ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی كریما، هه‌روه‌ها له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی روسیا دژ به ئۆكرانیا له 24 شوباتی 2022، سزاكان توندتر كران و له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا شه‌ش مانگ جارێك سزاكان درێژ كراونه‌ته‌وه.