سوپای سوریا پێگەی لایەنەکانی سەر بە تورکیا لە گوندەواری حەڵەب و ئیدلیب دەکاتە ئامانج
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ شەو هێزەکانی حکوومەتی سووریا تۆپبارانی مووشەکییان بۆ سەر پیگەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە گوندەواری رۆژئاوای حەلەب و باشووری ئیدلب چڕکردەوە، لە کاتێکدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن چەند شوێنێکی حکوومەتیان لە رۆژئاوای حەلەب کردە ئامانج.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆپبارانی دوولایەنە پەرەی سەندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنەکانی سەر بە تورکیا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ دژی هێزەکانی حکومەت لە گوندەواری ئیدلب و حەلەب بەرەوپێش دەبەن، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر وەستێنرا.
سه رچاوه سه ربازییه كان له ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگه یاند كه هێزه كانی حكومه ت گونده كانی ته قاد، شێخ سلێمان، مكلبیس، ئەلهیباتە، بلنتا، تدیل، كفرتعال، كفرناران و دەوروبەری فەوجی 46 له رۆژئاوای شاری حه ڵەبیان، بە نزیکەی 100 مووشەک كردۆته ئامانج .
سەرچاوەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە بۆردومانکردنی ئەو گوندانەی پێشتر باسکراون هاوکات بووە لەگەڵ بۆردومانی هاوشێوە و بەردەوام لە بەیانی دوێنێوە، بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی ئەلفەتیرە، کفرعوید، سفوهون، کانسفەرە، ئەلروەیحە،بیبین ودەوروبەری لە ئەلبەرا لە جەبەل ئەلزاویە لە باشووری ئیدلب، جگە لە شارۆچکەی ئەلنەسان لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.
جگە لەوەش سەرچاوە سەربازییەکان لە “جەبهەت ئەلوەتەنییە” ی سەر بە تورکیا رایانگەیاند کە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحولموبین” شوێنە حکومییەکانی فەوجەکانی 46 وشارۆچکەکانی ئەورەم ئەلکوبرا و میرناز و گوندەکانی ئەورەم ئەلسۆغرا و بالا و بەسەرتون لە ڕۆژئاوای حەلەب دەیان جار تۆپباران کردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لایەنەکان لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا هەوڵی دووەمیان بۆ پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە میحوەری مەکلبیس لە ڕۆژئاوای حەلەب پووچەڵ کردەوەتەوە.
سەرچاوەکان لە “ئەلوەتەنییە لیلتەحریر” ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە کاتی هەوڵی پێشڕەویدا چەند ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کوژراون و بریندار بوون، لە کاتێکدا هێزەکانی حکومەت هیچ زیانێکیان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕانەگەیاندووە.
ماوەی چەند مانگێکە باکووری رۆژئاوای سووریا پەرەسەندنی سەربازی و بۆردومانی دوولایەنەی نێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیا بەخۆوە دەبینن.