رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی حكومه‌تی سوریا به‌رپرسیار ده‌كات له هێرشێكی كیمیاوی ساڵی 2018
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، هێزه‌كانی سوریا به بهرس دانا له به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شاری “دوما” له ساڵی 2018 دا.
تیمی لێكوڵینه‌وه‌ی سه‌ر به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، گه‌یشت ئه‌وه‌ی كه لانی كه‌م فرۆكه‌یه‌كی ههڵكۆپتهری سه‌ربازی سوریا، به چه‌ند بوتڵێك غازی كلۆر، هێرشی كردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری دومای سوریا، كه له ساڵی 2018 ه‌وه له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه.
راپۆرتی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكوڵینه‌وه‌ی لایه‌نی سێهه‌م سه‌باره‌ت به هێرشكهی دوما، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 43 كه‌س، ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكوڵینه‌وه‌كان پشتیان به ستووه به هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی قه‌باره‌ی وێرانكاری و برێكی زۆر له‌و به‌ڵگانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه‌و لێكوڵینه‌وه‌یان له باره‌وه كراوه كه نزیكه‌ی 70 نمونه‌ی ژێنكهیی و پزیشكی و زینده‌یی له خۆگرتنبوو، هه‌روه‌ها لێكوڵینه‌وه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری و وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و لێدوانی 66 شایته حاڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو له 7 مانگی نیسانی ساڵی 2018، بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی شاری دوما، له هێزه‌كانی پژارده‌ی سه‌ر به هێزی “نیمر” بوون.
له‌و باره‌یه‌وه “فێرناندۆ ئه‌ریاس” به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی رایگه‌یاند، “به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له دوما یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، قبول نه‌كراوه‌و پێشێلكردنی یاسای نێوه‌ده‌وڵه‌تییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا جیهان راستییه‌كان ده‌زانێت، پرسه‌كه له ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه بۆ وه‌رگرتنی رێوشوێنی پێویست له چوارچێوه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه.
بۆ یه‌كه‌م جار له 8 نیسانی ساڵی 2020 تیمێكی لێكوڵینه‌وه‌ی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، به‌رپرسیارێتی هێرشێكی كیمیاوی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی “لیتامنه”ی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له ساڵی 2017، خسته ئه‌ستۆی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا.