هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران و لە ئەنجامدا بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکە کوژراوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاشکرایکرد کە نزیکەی کاتژمێر 8:30 بە کاتی باکو هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، هێرشبەرەکە بە کڵاشینکۆف تەقەی کردووە بەو هۆیەوە بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکەی کوشتووە و دوو پاسەوانیشی بریندار کردووە.
ئەوەشی ڕاگەیاند که لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامن و زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.