کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای داعش و 10 ئەندامی دیکەلە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا لە سۆماڵ

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکادا لە سۆماڵ، سەرکردەیەکی دیاری داعش کوژرا، کە رۆڵی گەورەی ھەبوو لە پارەدارکردنی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیھاندا.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنێکیان لە باکوری سۆماڵ ئەنجامداوە و بەھۆیەوە “10 تیرۆریستی داعش کوژراون” لەنێویاندا فەرماندەیەکی باڵای تێدایە بەناوی “بیلال سوودانی”، یەکێک بووە لە رێکخەرانی شانەنووستووەکانی داعش لە باکووری ئەفریقا.

ئۆستن لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، “بیلال سودانی” بەرپرس بووە لە فراوانکردنی چالاکییەکانی داعش لە ئەفریقا و رۆڵی گەورەشی ھەبووە لە پارەدارکردنی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیھان بە ئەفغانستانەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیشیکردەوە لەوەی لەو ئۆپراسیۆنەدا ھیچ ھاووڵاتییەکی سڤیل نەبووەتە قوربانی و ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتەکەی.

کۆشکی سپیش رایگەیاند، ئەمریکا حکومەتی سۆماڵی لە وردەکارییەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە ئاگادار کردووەتەوە.