هەسەدە پوچەڵکردنەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە باکووری دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکەوتنیان لە پووچەڵکردنەوەی جێبەجێکردنی کردەوەیەکی تیرۆریستی ڕاگەیاند کە پلانی بۆ دانرابوو تا هێزە سەربازییەکان و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەری لە باکووری دێرەزور بکەنە ئامانج.
هەسەدە لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، “یەکینەکانی دژە تیرۆر چاودێری جموجۆڵ و پەیوەندییەکانی ئەندامێکی داعشیان لە باکووری دێرەزور کردووە، کە بەنیازی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە بۆ بەئامانجگرتنی هێزە سەربازییەکانی هەسەدە و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەری”.
ئاماژەیەن بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای شوێنپێهەڵگرتن بووە، کە هێزەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تۆمەتبارەکە و دەستگیریان کردووە، دەستیان بەسەر چەک و کەرەستەی پەیوەندییەکانیدا گرتووە.
رایانگەیاند، یەکینەکان ئەندامەکەی داعشیان ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کردووە بە پشتبەستن بە بەڵگە و بەڵگە دەنگی و ڤیدیۆییەکان، تا بیانخەنە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی سزاکەی.
لە 14ی تەمموزی ئەمساڵدا، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی ئەندامێكی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و كوژرانی ئەندامێكی دیكەیان راگەیاند، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەنجامیاندابوو.