دامەزراندنی چوار باڵوێزی نوێ بۆ سوریا

دیمەشق- نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، چوار باڵیۆزی نوێی سوریا سوێندی دەستورییان خوارد، کە پێشتر بڕیاری دەستبەکاربوونیان دەرکرابوو.

هەریەکە لە د. لوئەی فەلوح وەک باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و زانستی نەتەوە یەکگرتووەکان و حەیدەر عەلی ئەحمەد باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ سوێندی دەستورییان خوارد.

هەروەها عەبدول مونەعیم عەنان، وەک باڵیۆزی سوریا لە کۆماری ئەندەنوسیا و بەسام دەروێش، وەک باڵیۆزی کۆماری ئەفریقای باشوور، سوێندی دەستوریان خوارد، بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی “سانا”ی سەر بە حکومەتی سوریا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، پێشوازی لە باڵیۆزە نوێیەکان کردووە و دوای سوێندخواردن رێنمایی پێداون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: قەیس ئەلعەبدوڵا