تورکیا.. تاوتوێکردنی بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەسەدە بۆ سبەینێ دواخرا

هەولێر- نۆرس پرێس

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای دەستووری تورکیا بۆ بڕیاردان لەبارەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ سبەی  دواخرا.

 ئەگەر لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی دادگاکە ئەگەر 10 ئەندام دەنگ لەسەر داخستنی هەدەپە بدەن ئەوا کارکردنی ئەو پارتە لە تورکیا قەدەغە دەکرێت.

لە 5/1/2023 دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاریدا هاوكارییه‌ داراییه‌كانی گەنجینە‌ بۆ هه‌ده‌په‌ رابگیرێن، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵای توركیا له‌ 17ی ئاداری ساڵی 2021 پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌ی جوڵاند و داوایكرد، كاری سیاسی له‌ 451 سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت، بەڵام ماوەی مانگێک بە هەدەپە دراوە تا لە رێگەی پارێزەرەکانیان بەرگری لە خۆی بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لەمساڵدا تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامبدات، لە ئەگەری داخستنی هەدەپە دا ئاستەنگەکان لەبەردەم ئاکەپە کەم دەبنەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان.

ئەمڕۆ، دادگای دەستوری تورکیا داواکارییەکى هەدەپەی رەتکردەوە کە داوای کردبوو دادگا دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ لەسەر بڕیاری داخستنی پارتەکەیان بکات نەک پێش هەڵبژاردن، بەڵام دادگا ئەوەى ڕەتکردەوەو بڕیاریدا پێش هەڵبژاردن گفتوگۆ لەسەر دۆسییەى داخستنى هەدەپە بدات و تاوتوێکردنی ئەو دۆسیەیەی بۆ سبەی دواخست.