
“هەسەدە” دەستگیرکردنی “والی ڕەقە” و دەیان ئەندامی “داعش” ڕاگه‌یاند
ڕەقە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات”هه‌سه‌ده” دەستگیرکردنی “والی ڕەقە” كه بەرپرسی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بووه و 75 ئەندامی دیکەی له ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی شاری ڕەقە و تەبقە ڕاگەیاند.
دوێنێ چوارشەممە، “هەسەدە” دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ بەدواداچوونی به‌دوای شانەکانی “داعش” لە تەبقە و رەقە و گونده‌واری ئه‌و دووشاره راگه‌یاند ناوی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ش ناونرا “هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی رەقە”
ناوەندی ڕاگەیاندنی “هەسەدە” پارچه ڤیدیۆییه‌كی والی ڕەقەی بە ناوی “عەتا ئەحمەد ئه‌لمیسان” بڵاوکردەوە، کە خەڵکی شارۆچکەی سلۆكه لە باکووری ڕەقە، و بەرپرسی شانه‌كانی ڕێکخراوەکە بووە لە كه‌تیبه‌ی “خەڵد بن وەلید” كه تۆمه‌تبارن لە هێرشەکەی کۆتایی مانگی ڕابردوو بۆ سەر ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕەقە.
لە بەیاننامەکەیدا، “هەسەدە” ڕایگەیاندووە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانە ٧٥ ئەندامی شانەکانی ڕێکخراوەکە دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام ده‌بن لە ئۆپەراسیۆنەکه، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
پاڵپشتیکردن بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە له‌لایه‌ن هاوچه‌یمانانه‌وه، یەکەم گەڕانەوەی فەرمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ ئەو ناوچانەی له‌دوای پاشه كشه‌ی به‌هۆی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچه‌كانی سه‌رێ كانێ و گرێ سپی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا.
بەپێی دانپێدانانەکانی “ئه‌لمیساق” كه هه‌سه‌ده به‌ڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش پارەی تەواوی کەتیبەکە وه‌رده‌گرت و بۆ شانەکانی ڕێکخراوەکە لە ڕەقە خەرج ده‌كرد و سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی شانه‌كانی داعشی دەکات.
ڕاشیگه‌یاند کە کەتیبەی “خاڵد بن والید” لە ڕەقە بۆمبی چێندراویان دەچاند و كاری تیرۆریستییان ئەنجام دەدا.
ڕۆژی 26ی کانونی یەکەمی ڕابردوو شانەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی ئاسایش لە ڕەقە و بەهۆیەوە شەش ئه‌ندامی ئاسایشیان شه‌هیدكرد.