لە حەما ڕێژەی دابەشکردنی سوتەمەنی نەگەیشتە 50%

دیمەشق – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەک لە لیژنەی ناوەندی سووتەمەنی حەما ڕۆژی پێنجشەممە، ڕایگەیاند، دابەشکردنی سووتەمەنی بۆ گەرمکەرەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکان تا ئێستا نەگەیشتووەتە 50%.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ڕۆژنامەی وەتەنی نیمچە فەرمی ئاشكرای كردووه‌ کە ڕێژەی دابەشکردنی سوتەمەنی لە چەند ناوچەیەکی حەما تەنانەت 48% و لە  هەندێک ناوچەشدا گەیشتووەتە 36%.

بەپێی سەرچاوەکان، حکومەتی سوریا بۆ ئەمساڵ 50 لیتری سوته‌مه‌نی گەرمکەرەوەی بۆ هەر خێزانێک داناوە.

 هاوڵاتیان پێیان وایە زستانی ئەمساڵ وەک سێ ساڵی ڕابردوو بە سەختی تێدەپەڕێت کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی تەرخانکردنی سوتەمەنی و دواکەوتن لە دابەشکردنی.

بەپێی ئەو سەرچاوەیەی لیژنەی سووتەمەنی حەما، لەم ماوەیەدا تەرخانکردنی بەنزین و سووتەمەنی لەلایەن پارێزگارەوە زۆر باشترە، بەڵام پێداویستییەکانی هەموو کەرتەکان پڕ ناکاتەوە.

جێی باسە روژی سێشەممەی ڕابردوو، دەزگا میدیاییەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا هەواڵی گه‌یشتنی دوو تانکەری بارکراو بە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و تانکەرێکی گازی ناوخۆ بڵاوکردەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە : سوزدار محەمەد