درۆنێکی تورکیا ناوچەیەکی نزیک هێزەکانی حکومەت لە تەل رەفعەت دەکاتە ئامانج
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی “تورکی” شارۆچکەی تەل رەفعەتی کردە ئامانج، لە گوندەواری باکووری حەڵەب، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
سهرچاوهیهكی سهربازی ناوخۆیی به نۆرس پرێسی راگهیاند كه درۆنەکە رێگای ئاسنی نزیك خاڵێكی هێزه ئهمنییه سهربازییهكانی سهر به هێزهكانی حكومهتی سووریای كردووهته ئامانج.
له سه ره تای ئه م مانگەوە دوو ئه ندامی هێزه كانی حكومه تی سووریا به هۆی بۆردومانی فڕۆكه یه كی بێفڕۆكه وانی توركیاوە برینداربوون كه خاڵێكی سه ربازی هێزه كانی حكومه تیان له ناوه ندی شارۆچکەی تەل رەفعه ت له گوندەواری باكووری حه ڵه ب كردبوو بە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە پێشهات و جموجوڵی سەربازی نوێ لەلایەن هەریەک لە سوپاکانی سوریا و تورکیاوە، بەخۆوە دەبینێت، هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ کە مەنبیج و تەل رەفعەت دەکاتە ئامانج.