داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هەسەدە ڕاگهیاند
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە 25-1-2023، رێكخراوی داعش لە ڕێگەی پهیجه نزیكهكانییهوه له تۆڕە کۆمهڵایهتیهكان، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات”ههسهده” لە شارۆچكهیهكی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور راگهیاند.
ئاژانسی ئەلیکترۆنی “ئەعماق”ی سهر بهو ڕێکخراوەوە ، لە رێگەی له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند، چەکدارانی داعش خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”یان کردە ئامانج کە بە دووری 40 کیلۆمەتر نزیکە لە دەرگای چوونە ژوورەوەی شارۆچکەی حوایج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
بەگوێرەی ئـەو بەیاننامەیە، له هێرشهكهدا دوو ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ جوارشهممه، ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی سەربازیی هەجین، ڕایگهیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا کە خاڵێکی پشکنینی شارۆچکەی حەوایج لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوری کراوەتە ئامانج، و دوو ئەندامی هێزەکانیان گیانیان لەدەستداوە. ئامادەکردن : عومەر عەبدولڕەحمان –داڕشتنەوە : ئەحمەد عوسمان