ئاسایشی سلێمانی حهوت داواکراوی دەستگیركرد کە سیانیان لەنێو داعشدا پلەیان ئەمیر بووە
ههولێر – نۆرس پرێس
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگهیاند، حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراو بوون، دواتر دەرکەوتووە سیانیان لەنێو رێکخراوی داعش پلەی ئەمیریان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئهمڕۆ پێنجشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه،”لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات هێزەکانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا
شەوی۲۳ /٢٤/ ١/ ی ٢٠٢٣
٧ تۆمەتبار کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکران کە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان .پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ٣ لە دەستگیرکراوەکان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی کران