له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا.. ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق تاوتوێی پرسی داعش و ئاسایشی سنوور ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران سازكرد‌و چه‌ند دۆسییه‌ك خرایه به‌ر باس و لێكوڵینه‌وه، كه گرنگترینیان دۆسیه‌ی داعش بوو.
نوسینگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سودانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی چاودێری جموجوڵی شانه‌كانی “داعش” و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێن له شار‌و گونده‌كانی عێراقدا.
هه‌روه‌ها داوای له هێزه‌كانی ئاسایش كرد، له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگریدا پرۆسه‌ی جۆری ئه‌نجامبده‌ن بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر داعش.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، گفتوگۆیانكرد، سه‌باره‌ت به په‌ره‌دان به ئاسایشی سنووری عێراق و سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی عێراق له زاری لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڵاویكرده‌وه، “ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه له سه‌ر ئاماده‌یی باش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕشه‌و ئاڵه‌نگارییه‌كان له قوناغی داهاتووداو، پێویستی كاركردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاكی عێراق و سه‌قامگیری ئاسایشی نیشتیمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی دیاریكردنی لێك تێگه‌یشتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و سه‌قامگیری ئاسایشی نیشتیمانی.