كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی گروپێكی سه‌ر به توركیا له هێرشێكی ئاسمانی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی ئه‌حرار شامی سه‌ر به توركیا، له هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی نه‌ناسراو كوژرا، له گونده‌واری شاری باب، له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش له “ده‌سته‌ی ثائرون” به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی “درۆن” به موشه‌كێك ماڵی “ئه‌بو عوده‌ی عه‌ولان”ی سه‌ركرده‌ی گروپی ئه‌حرار شامی كرده ئامانج، له ئاكامدا ده‌ستبه‌جێ كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌بو عوده‌ی عه‌ولان” ده‌روازه‌ی حه‌مران ده‌باته رێوه له گونده‌واری جه‌رابلوسی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی قاچاغچێتی له گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ده‌روازیی سوكه‌رییه له نزیك شاری باب.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌كی هه‌بێت له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
كوژرانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌حرام شام، پاش ئه‌و ناكۆكیانه دێت كه له گه‌ڵ گروپی فه‌سیل سوڵتان موراد دروست بوو، سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی ده‌روزاه‌ی حه‌مران به به‌رێوه‌به‌راه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سوریای هاوپه‌یمانی توركیا.
له ساڵی 2017 ه‌وه شاری بابی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له‌ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.