ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق له‌سه‌رووی خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بوو
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی چوار شه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره كۆتایی پێهات، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق، به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا.
پێشتر راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌و، كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و توركیا‌و روسیا، كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتوو له مۆسكۆ سازبكرێت.
ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌ولوود چاووش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و فه‌یسه‌ل میقدادی هاوتا سورییه‌كه‌ی له‌و واده‌یه ئه‌نجامنه‌درا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دیاریكرابوو له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌م، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقره‌و دیمه‌شق.
چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه، دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و توركیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داواكارییه قورسه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، به‌ڵام رایه‌كی دیكه باس له بوونی فشاری ئه‌مریكی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
رۆژی چوارده‌ی ئه‌م مانگه، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا راگه‌یاندبوو، سوریا پێشوازی له دانوستان ناكات له گه‌ڵ توركیا، گه‌ر ئامانجه‌كه كۆتایی هێنان به داگیركاری و راگرتنی پشتیوانی گروپه تیرۆرستییه‌كان نه‌بێت”.