منداڵان له كه‌مپی هۆل به‌یعه‌ت به سه‌ركرده‌ی نوێی داعش ده‌ده‌ن
ره‌ققه- نۆرس پرێس
چه‌ند كه‌ناڵێك له تۆری تیلیگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیویی منداڵانی ده‌مامك داریان بڵاوكرده‌وه كه به وته‌ی ئه‌وان له كه‌مپی هۆله‌و به‌یعه‌ت به سه‌ركرده‌ی نوێی داعش ده‌ده‌ن.
له‌و ڤیدیویه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 90 چركه‌یه، سێ منداڵ ده‌رده‌كه‌ون كه ته‌مه‌نییان ناگاته 12 ساڵان و به‌یعه‌ت ده‌ده‌ن به “ئه‌بو حه‌سه‌ن حوسه‌ین”ی كه به شێخی موجاهیدین ناویان بردبوو.
توندوتیژی له‌و كه‌مپه‌ی كه پاشماوه‌ی خێزانی ئه‌ندامانی داعش له خۆده‌گرێت، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت، ساڵی رابردووش 36 دیارده‌ی كوشتنی به خۆوه بینی بوو، له كاتێكدا داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كرێت، هاوڵاتیانی خۆیان له كه‌مپه‌كه بگوازنه‌وه.
كه‌مپی هۆل نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت، كه 65% یان منداڵن، له كاتێكدا چالاكی داعش له ناوچه‌كه زیادده‌كات.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، مایكل كۆریلای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندبوو، دووباره ئاماده‌كردن و نیشته‌جێكردنی ئه‌وانه‌ی كه‌مپی هۆل جێ ده‌هێڵن. پرۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌شێكه له درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.