قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ژنوار (گوندێكی تایبه‌تە بە ژنان) ئه‌و گونده له رۆژئاوای كوردستان له ساڵی 2017دا, به ده‌ستی ژنان ئاوه‌دان كراوەتەوە.
پڕۆژه‌ی ژنوار به بیرۆکە پێشنیاری ژنانی رێکخراوی ئابووری و کۆنگرەی ستار و دەزگای ژنان بوو دواتر پەرەی سەند و هەر سێ رێکخراوەکە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ژن وار بنیات بنێن.
پلانیان دانا بۆ دروستکردنی گوندەکە بە دەست و بەرهەمی ژنان.
جێبەجێکردنی پڕۆژەکە له‌لایه‌ن ژنانی کورد و عەرەب و بیانیەوە بوو.
باڵەخانەکانی ژنوار بە كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و خاكه دروستكراوه، چونکە پەیوەندی ژن لەگەڵ زەوی و سروشت لە هەموو جیهاندا ناسراوە.
30 خانوو له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وە دروستكران، هەروەها ئەکادیمیایەک و قوتابخانەیەکی سەرەتایی و نەخۆشخانەیەک و نانەواخانەیەک لەو گوندەدا هه‌یه.
ئەو ژنانەی لە ژنوار دەژین، بژێوی ژیانیان بە کشتوکاڵ و کاری دەستی نەریتی بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.
لە رۆژئاوای کوردستان یەکەم جارە گوندێكی تایبه‌ت بۆ ژنان داده‌مه‌زرێت و ژنان له‌و گونده ته‌نها پشت به توانای خۆیان ببەستن و سەرجەم كاره‌كانیان بەدەستی خۆیان ئه‌نجام بدەن.