دەسگیرکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لە گوندەواری عەفرین بەردەوامە
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، گروپە هەواڵگرییەکانی تورکیا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، سێ هاووڵاتیی کوردیان لە گوندەواری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەواڵگری تورکیا (محەممەد هێسۆ 32 ساڵ) و (فەرمان سەعدۆ 28 ساڵ)یان دەستگیرکردووە، کە خەڵکی ناحیەی جندرسن لە گوندەواری عەفرین.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بە بیانووی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی لە بەڕێوبەری خۆسەر پێش لەشکرکێشی تورکیا، تۆمەتبارکراون و براونەتە شوێنێکی نادیار و بە بێ بوونی هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان.
هاوکات گروپەکانی لایەنگری تورکیا، (ئەناس زەکی) دانیشتووی گوندی شێخۆتکەی سەر بە قەزای ماباتا-ی سەر بە ناحیەی مەعبەتلیان بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەری پێشتر دەستگیرکرد و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر چارەنووسی هەبێت تا ئێستا.
شاری عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادایە.