یه‌كه‌م لێدوانی به‌رپرسێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێگریكردن له شتنەوەو بەقاچاخبردنی دۆلاری گەلی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رۆمانوسکی لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هەوڵدەدات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق رێگریبكات لە شتنەوە و بەقاچاخبردنی دۆلار كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق.
باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەگەڵ حكومەتی عێراقدا گفتوگۆیانكردووە سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و جەختیانكردووەتەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.
رۆمانوسکی وتیشی، “ئەمریكا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دیاری ناكات، بەڵكو هەوڵی بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق دەدات و دەیەوێت رێگربێت لەوەی تاوانكار و لایەنە ئامانجدارەكان، سیستمی بانكیی جیهانی بەكاربهێنن بۆ بەقاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات”، بێ ئه‌وه‌ی خیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.